سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و شاندی یاوەری گەڕانەوە
لەدوای کۆتایی هاتنی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو 2022.2.5، لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هومام حموودی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و شاندی یاوەری، لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر و عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانیی و عێراقییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەگەرمیەوە بەڕێکران.