پارێزگاری هەولێر، لەفرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی یونسکۆ کرد

پارێزگاری هەولێر، لەفرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی یونسکۆ کرد

شەوی شەممە 2022.2.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەیاوەری نیهاد له‌تیف قوجه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمسیۆنى بوژانه‌وه‌ى قه‌ڵات، پێشوازی لە شاندێکی باڵای رێکخراوی یونسکۆ بە سەرۆکایەتی ئۆتۆنێ رامیرێز، بەرپرسی کاروباری ڕۆشنبیری رێکخراوی ناوبراو کرد.
لەدیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی گەرمیان، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەیان بۆ هەولێری پایتەخت نیشاندا و تەئکیدی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوان رێکخراوی یونسکۆ و پارێزگای هەولێر کردەوە.
لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان، سوپاسی پارێزگاری هەولێریکرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کەلێیکرا و ئامادەیی خۆشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشاندا.