پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە وەزیری سامانە سرووستییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە وەزیری سامانە سرووستییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد

سەرلەبەیانى یەکشەممە 2022.2.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لە د.کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سرووستییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد.
لەدیدارەکەدا کە هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى سامانە سرووستییەکان و قائیمقامى ناوەند و یاریدەرى پارێزگار و بەرێوەبەرى دابەشکردنى نەوت و کانزاکانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گواستنەوە و گەیاندنى هەولێر ئامادەی بوون، تیشک خرایە سەر کێشەکانى کەمى غازى ماڵان و چۆنیەتى چارەسەرکردنى بەزین و دابینکردنى گاز بۆ مولیدە ئەهلیەکان، لەوبارەیەشەوە گفتوگۆ لەبارەى گەڕاندنەوەى کۆبۆن بۆ پێدانى بەنزین بە ئۆتۆمبێلەکانى هڵى گشتیى بەنرخێکى گونجا و دابینکردنى گاز بۆ مولیدە ئەهلیەکانى گەڕەکەکان کرا و جەخت لە بەپەلە چارەسەرکردنى کێشە و گرفتى گران بوون و کەمى ڕێژەى غازى ماڵان کرایەوە.
لەکۆتایدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەکى فراوان لە نزیکترین کاتدا بەئامادەبوونى سەرجەم پارێزگارانى پارێزگاکانی هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزیرى سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنى سەرجەم ئەو ئالنگارى و گرفتانه‌ى هەن لەو بوارەدا.