پێنج کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک دەستگیر کران
دوای کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بەو کەسانەی دەستکاری پێوەری زیرەکی کارەبای گەڕەکان دەکەن، ئێوارەی شەممە 2022.2.12، بەفەرمان و ڕاسپاردەی بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەلایەن لێژنەکانی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی (5) کەس لەکاتی کارکردنیان و دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا لەیەکێ لەگەڕەکانی شاری هەولێر دەستگیرکران.
دوای دەستگیکردنیان و دەست بەسەر داگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان و ئەو کەل و پەلانەی کارەکەیان پێ ئەنجامدەدا، لەئێستادا پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە و ڕەوانەی دادگا دەکرێن بۆ بە سزا گەیاندنیان بەپێی یاسا.