تەرمی دانەر نەبەزی 10 مانگ دۆزرایەوە و بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر بەخاکسپێردرا
دوای 57 رۆژ لە گەڕان بەدوای تەرمەکەی، به‌ره‌به‌یانی شەممە 2022.2.12، له گوندی سۆربه‌شی ده‌شتی شه‌مامك له سنووری پارێزگای هه‌ولێر تەرمی دانەر نەبەزی 10 مانگ دۆزرایەوە و بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و باوکی و کەس و کاری و ژمارەیەک لەهاوڵاتییان تەرمەکەی بەخاکسپردرا.
جێگەی باسە، شەوی 17ی 12ی 2021 لە ئەنجامی ڕووداوی لافاوێك لە شاری ھەولێر 10 کەس گیانییان لەدەستدا و دوو کەسیش بێ سەر و شوێن بوون. دانه‌ر نه‌به‌ز، (ته‌مه‌ن 10 مانگ) یه‌كێك له بێسه‌روشوێنه‌كان بووه، ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رگری شارستانی هه‌ولێر و كه‌سوكاره‌كه‌شی به‌دوایدا گه‌ڕان به‌ڵام نه‌دۆزرایه‌وه. رۆژی 6ی 1ی ئەمساڵ، تەرمی ئومێد شامل، دۆزرایەوە و ئەمڕۆش دوای 57 رۆژ لە گەڕان بەدوای تەرمەکەی دانەر نەبەزی 10 مانگ، توانرا تەرمەکەی لە گوندی سۆربەشی سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌مامك له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی ئه‌و گونده بەناوی ئاری مەهدی نانەکەلی بدۆزرێتەوە.