پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی 52 هەمین ساڵەی دامەزراندی یهكێتی نوسهرانی كورد
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان
-سەرۆک و ئەندامانی مەڵبەندی گشتیی
- ئەندامانی یەکێتیی نووسەرانی کورد
بەبۆنەی پەنجاو دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستەی دەکەین.
یەکێتی نووسەرانی کورد لە مێژووی تەمەنی خۆیدا
سەرباری خزمەتکردنی فەرهەنگ و زمان و ئەدەبی کوردی، لەنێو بزافی ڕزگاری خوازیشدا ڕۆڵی بەرچاووی هەبووە و خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانی بووە، نووسەرانی کورد نموونەی خۆڕاگری و چاونەترسی و سیمبولی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ڕژێمە سەرکوتکار و خۆسەپێنەکان بووە و لە قۆناغە جیاوازەکانیشدا لەگەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی بیری نەتەوەیی پێشەنگ بووە.
لەم یادە پڕ شکۆیەدا، سڵاو لەو نووسەرانەی گیانی خۆیان بۆ خزمەتی پێشکەوتنی گەلی کوردستان بەخشی، دروود بۆ گیانی پاکی ئەو نووسەرە شەهیدانەی لە سەنگەری بەرگرى لە مافەڕەواکانی میللەتەکەمان خۆیان کردە قوربانی خاک و گەل و نیشتیمان. سڵاو و ڕێز بۆ ئەو نووسەرە بەهەڵوێستە و نیشتمانیانەی لە ڕیزی پێشەوەی داکۆکیکردن بوون لە ناسنامە و بەها پیرۆزەکانی گەلی کوردستان.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد، لە هەموو نووسەرانی کورد پیرۆز بێت و هەمیشە هیوای سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2022.2.10