بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، ناوەندى باڵاى هەولێرى یەکێتى لاوان (دیدارى لاوان لە ڕۆژى خۆشەویستى) سازدا

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، ناوەندى باڵاى هەولێرى یەکێتى لاوان (دیدارى لاوان لە ڕۆژى خۆشەویستى) سازدا

رۆژی دووشەممە 2022.2.14، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ناوەندى باڵاى هەولێرى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان، لەژێرناونیشانى (دیدارى لاوان لە ڕۆژى خۆشەویستى) ڕێورەسمێکى بۆ ناساندنى کتێبى (من و ژن) کە بژاردەیەکە لە شیعرەکانى نزار قەبانى و لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەنووس بەرهەم عەلى وەرگێڕدراوەتە سەر زمان کوردى سازکرد.
لە رێو رەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر وێڕاى دەست خۆشی لە ناوەندى باڵاى هەولێرى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان بۆ ئەنجامدانى ئەم چالاکییە، هیواى سەرکەوتنى بۆ نووسەر و ڕۆژنامەنووس بەرهەم عەلى خواست لە بەچاپ گەیاندنى کتێبەکەى، پاشان جگە لە خوێندنەوەى چەند پارچە شیعرێک، لەلایەن گروپى موسیقاى بارش چەند پارچە موزیک و گۆرانییەک پێشکەش کرا.