پارێزگارى هه‌ولێر، سەردانى جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانى كرد

پارێزگارى هه‌ولێر، سەردانى جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانى كرد

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2022.2.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، بەیاوەری سیروان ڕِۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری نەینەوا، لەپەرلەمانى کوردستان سەردانى د.هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانى کرد.
لەدیدارەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان، وێڕای بەخێرهێنانى پارێزگارى هەولێر، پشتگیری و پشتیوانیی خۆى بۆ کارەکارەکانی پارێزگای هەولێر دووپاتکردەوە، پاشان گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و بەداوادچوون و چاودێریکردنی کارە خزمەتگوزارییەکان و گەیاندنى لە سەرجەم سێکتەرەکان و بە دەنگەوەچوونی خواست و داواکارییه‌كانیانى هاوڵاتییان کرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، پارێزگاری هەولێر، دڵنیاییدا کە پرۆسەی گەیاندنی پڕۆژه‌ خزمەتگوزارییەکان لە هەموو سێکتەره‌ جیاوازه‌كان بەردەوامه‌ و ئامانجى ئێمه‌ش وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر، گه‌یاندنى خزمه‌تگوزاریی زیاتره‌ به‌ هەموو چین و توێژەکان به‌بێ جیاوازى.