لەژێرناونیشانى (پێشمەرگە سیمبولى نەتەوەیەک) ڕێورەسمێکى بۆ ڕێزلێنان لە ژمارەیەک فەرماندەى میحوەرەکان ئەنجامدرا

لەژێرناونیشانى (پێشمەرگە سیمبولى نەتەوەیەک) ڕێورەسمێکى بۆ ڕێزلێنان لە ژمارەیەک فەرماندەى میحوەرەکان ئەنجامدرا

رۆژی چوارشەممە 2022.3.2، بەئامادەبوونى فەریق شێروان، نوێنەرى سەرۆک بارزانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەک لە فەرماندە و ئەندامانى لێژنەى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان و بەرپرسانى دیکە، ڕێکخراوی پشتیوانی پێشمەرگەی کوردستان، لەژێرناونیشانى (پێشمەرگە سیمبولى نەتەوەیەک) ڕێورەسمێکى بۆ ڕێزلێنان لە ژمارەیەک فەرماندەى میحوەرەکان و پانێلێکى ئەنجامدا.
لەدەستپێکى ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى لە ڕێکخراوی پشتیوانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئەنجامدانى ئەو چالاکییە، ئاماژەى بە ڕوڵ و قارمانیەتى و گیان فیدایی پێشمەرگە لە مێژووى خەباتى ڕزگاریخوازى گەلى کوردستان کرد و ڕایگەیاند: "قارمانیەتى و بەرخودانى پێشمەرگە و سنگەرى پێشمەرگە لە دواى شەڕى داعش بوو بەناوێکى جیهانى، ئێستا کاتێک ناوى کوردستان دهێنن، باسى قارمانیەتى و خۆڕاگرى پێشمەرگە دەکرێت، ناوى پێشمەرگە ئەو ناوە خۆشەویستەیە لەهەموو جیهان ناسراوە". پارێزگارى هەولێر هەروەها وتی: "باشترین ڕێزگرتن بۆ پێشمەگەر و ناوى پیرۆزى پێشمەرگە ئەوەیە سەرۆک بارزانى، شانازى بەناوى پێشمەرگایەتى خۆى دەکات".