بەئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان بەڕێوەچوو
رۆژی سێشەممە 8ی ئاداری 2022 ، بە ئامادەبوونی ڕێزدار مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر ڕێورەسمی یادی رۆژی جیهانیی ئافرهتان لهژێر ناوونیشانی (یەکسانی جێندەری ئەمڕۆ، بۆ داهاتوویەکی بەردەوام)بەڕێوەچوو.
لە گوتارێکدا ڕێزدار سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی گەلی کوردستان، ئافرەتانی پێشمەرگە نموونەی ئازایەتیی و گیانفیدایی و قوربانیدان بوون و بوێری ئافرەتی کورد، ناوی کوردستانی بەرزتر کرد.