بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، باڵیۆزخانەی کەنەدا لەعێراق دیدارێکی کەلتووری و فەرهەنگی ئەنجامدا
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.3.13، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان و د.جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێم و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى و باڵیۆزى کەنەدا لەعێراق و سەرۆکی ژووری بازرگانی و ژمارەیەکى دیکە لە نوێنەرى وڵاتان، باڵیۆزخانەى کەنەدا لەعێراق، بەمەبەستى ئاشاناکردنى ئامادەبووان بە کەلتوور و فەرهەنگى وڵاتەکەیان دیدارێکی کەلتووری و ئێوارە خوانێکى ئەنجامدا.