بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، فیستیڤاڵى کەلەپوورى سریانى لە ناوەندى قەزایی عەنکاوە ئەنجامدارا
ئێوارەى رۆژی سێشەممە 2022.4.5، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر وئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و ئایدن مەعروف، وەزیرى هەرێم بۆکاروبارى پێکهاتەکان و د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و رامی نوری عۆدیش، قائیمقامى قەزایی عەنکاوە ژمارەیەکى دیکە لەپیاوانى ئاینى و بەرپرسان و جەماوەرێکى زۆر، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى، فیستیڤاڵى کەلەپوورى سریانى لە ناوەندى قەزایی عەنکاوە ئەنجامدا.
دواى کردنەوەى پێشانگاى فیستیڤاڵەکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، بەڕێز پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەست خۆشى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى و بەشداربووان و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.