بەئامادەبوونى وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى هەولێر، بنکەى تەندروستیى ساناسیتى کرایەوە

بەئامادەبوونى وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى هەولێر، بنکەى تەندروستیى ساناسیتى کرایەوە

نیوەڕۆى سێشەممە 2022.4.5، بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەڕێورەسمێکدا بنکەى تەندروستیى سانا سیتى لە شارى هەولێر کرایەوە.
لەڕێورەسمەکەدا، کەهەریەک لە د.دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و قائیمقامى قەزایى دەشتیى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە پزیشکان ئامادەی بوون، دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتووانی ناوچەکە، ڕایگەیاند: ئومێد دەکەین هاوڵاتییانى ئەم سنوورە هەمیشە ساغ و تەندروستبن، ئەم بنکە تەندروستییە سەرەڕاى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان بە هاولاتییان، بەشێکى گرنگ و کاریگەرە لە هاوکارى و چارەسەرکردنى دانیشتوانى ئەم ناوچەیە، بە پێویستى دەزانین سوپاسى وەزراەتى تەندروستى و بەڕێز وەزیرى تەندروستى بکەین کە لەچوارچێوەى بەرنامەکانى وەزارەت، گرنگى هەولێر لەناو بەرنامە و پلانەکانیاندایە ئەوەش مایەى پێزانییە، هەروەها دەست خۆشى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستیى هەولێر و قائیمقامیەتى دەشتى هەولێر دەکەین کە ئەوانیش خەمخۆران و پەرۆشانە ئەوکارەیان ئەنجامداوە.