دەست بەچاککردن و نۆژەنکردنەوەى ڕێگاى بالیسان دەکرێت
لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (946,650,000) نۆسەد و چل و شەش ملیۆن و شەش سەد و پەنجا هەزار دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردن و قیڕتاوکردنى ڕێگاى سەرەکى بالیسان.
لەئێستادا ڕێکارەکانى دەستپێکردنى پڕۆژەکە دەستى پێکردووە و لەنزیکترین کاتدا لەلایەن بەرێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر پڕۆژەکە جێبەجێدەکرێت.
شایەنى باسە، لەپلانى پارساڵیشدا بڕى (200,000,000) دووسەد ملیۆن دینارى دیکە ڕەزامەندى لەسەر دراوە بۆ پڕۆژەى چاککردنى شەقامى چوونە نێو بالیسان، ئەو پڕۆژەیەش لەم نزیکانە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولیر
2022.4.6