پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند(عەلى ئەحمەد) کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند(عەلى ئەحمەد) کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2022.4.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و هیوا سوعاد، سەرۆکى لقى هەولێرى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان، لەماڵەکەى خۆى سەردانی هونەرمەندی دیارى بواری شانۆ و درامای کوردى و شارى هەولێر (عەلى ئەحمەد)ى کرد.
پارێزگارى هەولێڕ لەسەردانەکەیاندا، لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندى پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی و گەڕانەوەى بۆ نێو ناوەندى هونەرى کوردى بە تەندروستیەکى باش بۆ خواست. پاشان لە چۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکیەکانى کۆڵییەوە و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی.
جێگەی باسە چەند ماوەیەکە هونەرمەندی دیارى بواری شانۆ و درامای کوردى و شارى هەولێر (عەلى ئەحمەد) باری تەندروستی ناجێگیرە.