لەسەر بودجەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به‌ردى بناغه‌ى پارکى گەورەى هەریر دانرا

لەسەر بودجەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به‌ردى بناغه‌ى پارکى گەورەى هەریر دانرا

له‌سه‌ر بودجه‌ى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سه‌رله‌به‌یانى رۆژی سێشەممە 2022.4.12، له‌ژێر چاودێرى و ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەیاوەرى هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسى لقى24ى سەفینى پارتی دیموکراتى کوردستان، له‌ڕێوره‌سمێكدا به‌گوژمه‌ى (1,446,203,000) ملیارێک و چوارسەد و چل و شەش ملیۆن و دووسەد و سێ هەزار دینار، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژەى (دروستکردنى پارکى گەورەى هەریر) لەسەر ڕووبەرى (29,656)م2 دانرا، كه‌ له‌لایه‌ن پارێزگاى هەولێر سەرپەرشتى دەکرێت و لەلایەن كۆمپانیایى (شەیدا) جێبه‌جێده‌كرێ و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش (365) ڕۆژه‌.
له‌ڕێو ره‌سمه‌كه‌دا، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرى پارێزگار و نزار مەلاغەفور، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ئیبراهیم شێخەڵا، قائیمقامى قەزایى شەقڵاوە و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى شاره‌وانیەکان و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییه‌ى هەریر و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ له‌ به‌رپرسانی ئیدارى ناوچه‌كه‌ و هاوڵاتییان ئاماده‌ی بوون، پارێزگارى هه‌ولێر، وێڕاى پیرۆزبایى له‌ خه‌ڵكى سنوورى ناحییەى هەریر بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژەیە، ئومێدى خواست لەئایندەیەکى نزیکدا بتوانرێت پڕۆژەى دیکەى و خزمەتگوزارى زیاتر پێشكه‌ش بەو دەڤەرە و ته‌واوى سنوورى پارێزگاى هەولێر بکرێت.