پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە هونەرمەندی گەورەی كورد شڤان پەروەر کرد
رۆژی چوارشەممە 2022.4.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە هونەرمەندی گەورەی كورد شڤان پەروەر کرد.
لەدیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنانى دەستخۆشى لە هونەرمەندی گەورەی كورد و سروود بێژ شڤان پەروەر کرد لە کارە هونەرییەکانى، کە هەمیشە بەشێکى دانەبڕاو بووە لە شۆڕشى ڕزگاریخوازى گەلى کورد و گۆرانى و موزیکى ئەو بۆتە بەشێک لەمێژوو، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەیی هەر هاوکارى و هەماهەنگی و ئاسانکارییەکى بۆ سەرخستنى کار و پڕۆژە هونەرییەکانی نیشاندا. پاشان، هونەرمەند سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد و کورتەیەکى لەبارەى دواین کارە هونەرییەکانى و ئەو کار و چالاکیانەى کە بەنیازە پێشکەشیان بکات باس کرد.
لەکۆتایی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى پێشخستن و گهشهپێدانى هونهر و کەلتوور و موزیک و ئەدەبى کوردى بەگشتیى كرا و جهخت لە پێویستى بایهخدان زیاتر به بهردهوامى داهێنانى هونهری هونەرمەندان لە هەرێمى كوردستان كرایهوه.