پارێزگاری هەولێر، لەخانەی بەساڵاچووان بەربانگی کردەوە
ئەمرۆ 2022.4.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی زانا مەلاخالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، لەخانەی بەساڵاچووانی هەولێر، بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەگەڵ بەساڵاچووانی خانەکە کردەوە.
بەربانگەکە کە لەلایەن فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان ئامادەکرابوو، هەیەک لەیوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی چاودێری کۆمەڵایەتی و سروە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری EJCC/پارێزگای هەولێر ئامادەی بوون.