لەهەولێر، ڕێورەسمی جەژنی قیامە بەڕێوەچوو

لەهەولێر، ڕێورەسمی جەژنی قیامە بەڕێوەچوو

رۆژی شەممە 2022.4.16، بەئامادەبوونی فەوزی هەریری، نوێنەری ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و د.پشتیوان سادق، نوێنەری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی عەنکاوە و مەسیحییەکانی دانیشتووی قەزایی عەنکاوە لە کڵێسای ماریۆحەنا رێورەسمی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، بەڕێوەچوو.