پارێزگاری هەولێر سەردانی ناحییەى بالیسانى کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی ناحییەى بالیسانى کرد

رۆژی شەممە 2022.4.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری ئیبراهیم شێخەڵڵا، قائیمقامى قەزایی شەقڵاوە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی ناوچەکە و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکان، سەردانى ناحییەى بالیسانى کرد و لەگەڵ بەرێوەبەری ناحییە و بەرپرسانی ئیدارى ناحییەکە كۆبۆوه‌.
لەکۆبوونەوه‌کدا، سه‌ره‌تا باس لەڕەوشی دەڤەرەکە بەگشتیی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکان کرا و تیشک خرایەسەر کەم و کوڕی و پێداویستییەکان، پاشان جەخت لەسەر ئەرک و جێبەجێکردنی فەرمان و ڕێنماییەکان و چارەسەرکردن و دابینکردنی کەم و کوڕی و پێداویستییەکان کرایەوە.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە بەرێوەبەرى ناحییە و بەرپرسانی ناوچەکە به‌گشتیى و لەڕێگەی ئەوانیشەوە لە فەرمانبەرانی دەڤەرەکە کرد و ڕایگه‌یاند: "وەک پارێزگای هەولێر بەهەموو توانایەکمانەوە پاڵشتانین و ئامادەین و بۆ جێ بەجێ کردنی هەرچی پێویستیەک هەتانبێت". گوتیشى: لەچوارچێوەی دەستکردنەوە بە پڕۆژەکان و پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، لەسنووری قەزایی قەزایی شەقڵاوە ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و بەشێوەیەکی یەکسان و بەبێ جیاوازی لەناوەندی قەزا و گوند و ناحییەکان، کە بەشێک له‌ پرۆژانه‌ش پڕۆژه‌ی تەواونەکراون و ئه‌وانیتریش پرۆژەی نوێن، ئومێد ده‌كه‌ین بتوانین له‌داهاتوودا لەهەموو سێکتەرەکان خزمه‌تى زیاترى بالیسان و تەواوى دەڤەرەکە بکەین، چونكه‌ به‌هه‌ق ئەو دەڤەرە پێویستى به‌وه‌ هه‌یه‌ له‌وه‌ زیاتر خزمه‌تی بكرێت، ئێمه‌ش وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌وه‌ی له‌تواناماندابێت و بتوانین ئه‌نجامی بده‌ین، دڵنییابن به‌بێ درێغی و به‌ زیاتر بۆتان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".