پارێزگاری هەولێر، شەقامی ئیسکانی بەسەرکردەوە
ئەمشەو چوارشەممە 2022.4.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی شەوانی شەقامی ئیسکان و کارو کەسابەتی کاسبکار و دوکاندارنی ئەو شەقامە، شەقامی ئیسکانی بەسەرکردەوە.
پارێزگاری هەولێر، لەنزیکەوە لە ڕەوشی شەوانی شەقامی ئیسکانی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان کۆڵییەوە و گفتوگۆی لەگەڵ هاوڵاتییان و دوکاندا و کاسبکارانی نێو شەقامە کرد و گوێی لەگلەیی و کەم و کوڕیی و پێداویستیەکانی گرت.
جێگەی باسە شەقامی ئیسکان یەکێکە لە قەرەباڵغترین و زیندووترین شەقامەکانی هەولێری پایتەخت و سروشتی ئەوشەقامە وایە کە هیچ کات چۆڵ نابێت و بەردەوام بە شەو و رۆژ جمەی دێت لە هاووڵاتییان بەتایبەتی گەنج و لاوان.