پارێزگارى هەولێر، بڕوانامەى ڕێزلێنانى پێشکەش بە پاڵەوان و یاریزانانى یانەى وەرزشى ئافرەتان، لاوان، ڕیشە، هێزى لەشی هەولێر کرد
ئێوارەى چوارشەممە 2022.4.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لە دەستەى کارگێڕى و یاریزانانى یانەى وەرزشى ئافرەتانی هەولێر و لاوانى یانەى وەرزشی هەولێر و یاریزانانی ڕیشەی هەولێر لە هەڵبژاردەى ڕیشەى عێراق و پاڵەوانانى هێزى لەش کرد، کە هەریەک لە یانەى وەرزشى ئافرەتانی هەولێر لەپاڵەوانیەتی فوتساڵی کچان پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە و لاوانى یانەى هەولێر لەخولی نایابی لاوانی عێراق پلەی یەکام بەدەستهێاوە و یاریزانانی ڕیشەی هەولێر لە هەڵبژاردەى ڕیشەى عێراق لەسەر ئاستی جیهان سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە و پاڵەوانانى هێزى لەش لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە.
لەڕورەسمێکدا، کە هەریەک لە نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و شوان کەریم، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان و د.وەلید عارەب، سەرۆکى یانەى وەرزشى هەولێر و تاهیر خۆشناو، بەڕێوەبەرى وەرزشى هەولێر ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لەیاریزانان، دەستخۆشى لەدەستەى کارگێڕى و ڕاهێنەران کرد کە توانیوایانە لەسەر ئاستى عێراق دەستکەوت و نازناوى گەورە بۆ هەولێر بەدەسبهێنن، هەروەها وەکو پارێزگاى هەولێر تەواوى پاڵپشتیى و هاوکارى یانە و یاریزانانن دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: "ئەو ئەنجامەى ئێوە بەدەستانهێناوە وەکو هەولێر و وەکو پارێزگا بەهى خۆمانى دەزانین، ئەوەى لەتواناماندابێت پشتیوان و هاوکارتان دەبین و لەگەڵتانین، ئومێد دەکەین هەمیشە ئەوها ئەنجامى باش بەدەستدەهێنن".
پاشان لەلایەن بەڕێز پارێزگار و ئامادەبووانەوە، بڕوانامەى ڕێزلێنانى پارێزگاى هەولێر پێشکەش بەڕاهێنەران و دەستەى کارگێڕى و یاریزانان کرا.