لەسەر قەڵای هەولێر، یادی لەدایک بوونی سوڵتان موزفەرەدین کرایەوە

لەسەر قەڵای هەولێر، یادی لەدایک بوونی سوڵتان موزفەرەدین کرایەوە

ئەمشەو سێشەممە 2022.4.19، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ژمارەیەکی دیکە لەپیاوانی ئاینی و بەرپرسای دیکە، لەسەر قەڵای هەولێر، بەخوێندنەوەی مەولوودنامە ساڵیادی لەدایک بوونی سوڵتان موزفەرەدین گۆکبۆرو کرایەوە.
موزەفەرەدین گۆکبۆرو کوڕی زەینەددینی عەلی لە نێو خەڵکی ھەولێر ناسراوە بە سوڵتان موزەفەر (ماوەی ژیانی ١١٥٣ تا ١٢٣٢زایینی). ئەو حاکمی شاری ھەولێر بووە لە سەردەمی سەلاحەدینی ئەییووبی، لە ئێستادا لە شاری ھەولێر شەقامێکی سەرەکی بەناوی سوڵتانەوەیە و پێشتریش بنکەی تەندرووستی بەنێوی ئەو ھەبووە و مەزارگەیەکیشێ بەناوی خۆی، سوڵتان مزەفەر یەکەم کەس بووە مەولوودنامەی خوێندووە و یادکردووە. ئەو ڕۆژە لە کاتژمێر ٩ بەیانی تاکو شەو مەولوودنامە خوێندراوەتەوە و وتاردراوە، ھەموو ساڵێک لەشاری هەولێر مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام دەکرێتەوە.