وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ کرێکارانی شارەوانی و پاککەرەوەی شاری هەولێر کردەوە
ئێوارەی یەکشەممە 2022.4.24، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری، لەپارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان، بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیان لەگەڵ کرێکارانی شارەوانی و پاککەرەوەی شاری هەولێر کردەوە.
جێگەی باسە، بەربانگەکە لەلایەن EJCC/ی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی دەزگای خێرخوازی بارزانی و کۆپانیایی گەلیاوە سازکرابوو.