پارێزگاری هەولێر بازاڕی تەیراوەی بەسەرکردەوە
ئەمشەو شەممە 2022.4.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدالحمید، قایمقامی ناوەند، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بازاڕەکە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان و کار و کەسابەتی کاسبکارو دوکاندارنی، بازاڕی تەیراوەی بەسەرکردەوە.
لەبەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، لەنزیکەوە لە ڕەوشی بازاڕی گەڕەکی تەیراوەی کۆڵییەوە و گفتوگۆی لەگەڵ کاسبکار و دوکاندارانی نێو بازاڕکە و هاوڵاتییان کرد و گوێی لەگلەیی و کەم و کوڕیی و پێداویستیەکانی گرتن و پێی ڕاگەیاندن: "وەکو پارێزگای هەولێر بەهەموو شێوەک هاوکارتانین و هەرچی بە ئێمە بکرێت و بتوانین جێبەجێبکەین بەدڵنیاییەوە درێغی ناکەین".