پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ پەیامنێر و وێنەگر و میدیاکار و ڕۆژنامەنووسان کردەوە
ئێوارەی شەممە 2022.4.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی یادى سەد و بیست و چوارەمین ساڵەى دەرچوونی یەكەمین ڕۆژنامەی كوردی و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی، بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەگەڵ پەیامنێر و وێنەگر و ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی سەرجەم دەزگا و کەناڵە جیاجیاکانی هەولێر کردەوە.
پارێزگاری هەولێر لەگوتارێکدا، وێڕای پیۆزبایی لەڕۆژنامەنووسان بەبۆنەی ڕۆژنامەگەریی كوردی، جەختی لەوە کردەوە وەکو پارێزگای هەولێر، بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و پشتیوانی ڕۆژنامەنووسانین، هیواشی خواست ڕۆژنامهنووسان لهئاست بهرپرسیاریهتی پیشهكهیان بن و بەئیتیک و بنەمای سەرەكی کاری ڕۆژنامەوانی لەپێناو خزمەت گەیاندنی پەیامی راستی و زانیاری دروست کاربکەن.
جێگەی باسە، بەربانگەکە لەلایەن پارێزگای هەولێر و ڕێکخراوی پەیامنێران بەهاوئاهەنگی خێرخواز پارێزەر سەفین یاسین سازکرابوو.