ئاگادارییەک لەپارێزگاى هەولێرەوە، بۆ سەرجەم دوکاندارانى بازاڕى سیم
دواى بەکۆتاهاتنى تەواوى ڕێکارە هونەرى و یاساییەکانى دروستکردنى بازاڕی سپی لەهەولێر، کە بازاڕێکی هاوچهرخە و بەدیزاین و شێوە و شێوازێکى سەردەمیانە لەبڕی بازاڕی سیمی گەڕەکی کوردستان دروست دهکرێت، داوا لەسەرجەم دوکاندارانى بازاڕى سیم دەکەین، ئەوانەى ناویان لەلیستی (پارێزگا، قائقامیەت، شارەوانی) پەسندکراوە، چى ئەوانە خاوەنى دوکانن، یاوەخود کرێنشینن لەو بازاڕە، لەزووترین کاتدا سەردانى بەشى ژمێریارى پارێزگاى هەولێر بکەن، بۆ دانى 40%ى ئەوبڕە پارەى دیاریکراوە بۆیان وەک قستى یەکەم لەبڕى وەرگرتنى دوکان لە بازاڕى هاوچەرخى سپى.
لەگەڵ ڕێزدا
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.4.25