پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ کونسڵ و نێردەى وڵاتان و سەرجەم ئەو ڕێکخراو و خێرخواز و کۆمپانیانە کردەوە کە هاریکاری پارێزگای هەولێر بوونە

پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ کونسڵ و نێردەى وڵاتان و سەرجەم ئەو ڕێکخراو و خێرخواز و کۆمپانیانە کردەوە کە هاریکاری پارێزگای هەولێر بوونە

شەممە 2022.4.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەربانگی ئەمرۆى مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەگەڵ کونسڵ و نێردەى وڵاتان و سەرجەم ئەو ڕێکخراو و خێرخواز و کۆمپانیانە کردەوە کە هاریکاری پارێزگای هەولێر بوونە لەکاتى ڕووداوى لافاوەکانی هەولێر و ڕووبەڕووبوونەوەى ووشکەساڵی و پێدانی سەبەتەی خۆراک بە هەژار و کەمدەرامەتانی سنووری پارێزگاى هەولێر.
پاشان لەڕێورەسمێکدا، پارێزگارى هەولێر و بەشێک لە کونسڵ و نوێنەرى وڵاتان لەهەولێرى پایتەخت، سوپاس و پێزانینی پارێزگایان پێشکەش کردن و پارێزگارى هەولێر لەگوتارێکدا وێڕاى سوپاس، دەستخۆشى لێکردن لەبەرامبەر هەموو ئەو کارە خێرخوازیی و مرۆیانەی ئەنجامیانداوە و ئومێدى بەردەوامى و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
جێگەی باسە، بەربانگەکە لەلایەن پارێزگای هەولێر بە هاوکاری پارێزەر سەفین یاسین سازکرابوو.