شەممە 2022.4.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەربانگی ئەمرۆى مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەگەڵ کونسڵ و نێردەى وڵاتان و سەرجەم ئەو ڕێکخراو و خێرخواز و کۆمپانیانە کردەوە کە هاریکاری پارێزگای هەولێر بوونە لەکاتى ڕووداوى لافاوەکانی هەولێر و ڕووبەڕووبوونەوەى و
چوارشەمە 2022.4.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی لە (ئەحمەد ئەلزاهری)کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کرد.
لەدیدارەکەدا، سەر کونسڵی گشتیی ئیمارات لەهەولێر، تەئکیدی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان کونسڵخانهی گشتیی ئیمارات و پارێزگاى هەولێر کردەوه.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەگەرمی خێرهێنانی، جەختی لەبەرە و پێشبردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان کردەوە و ڕۆڵی کونسڵخانە و حكومهتی ئیمارات له هاوکاری و هەماهەنگیان لەگەڵ پارێزگای هەولێر بەرز نرخاند، هەروەها سوپاسى كونسڵ و كونسڵخانهى ئیماراتى كرد بۆ یارمەتیدان و خزمەتکردنی ئاوارە و پەنابەر و کەمپەکان و هەموو ئهو پڕۆژه و كاره خێرخوازیانهى لهسنوورى پارێزگاى ههولێر ئهنجامیانداوه.