پارێزگاری هەولێر، شەقامی تەعجیلى بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، شەقامی تەعجیلى بەسەرکردەوە

پێنجشەممە 2022.4.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی شەوانی شەقامەکە و کارو کەسابەتی کاسبکار و دوکاندارنی، شەقامی تەعجیلى بەسەرکردەوە و لە یاری میللی سینی سینیانێ شەقامەکەش ئامادەبوو.
پارێزگاری هەولێر، لەسەرەتایی بەسەرکردنەوەکەیدا، لەنزیکەوە لە ڕەوشی شەوانی شەقامی تەعجیلى لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان کۆڵییەوە و گفتوگۆی لەگەڵ هاوڵاتییان و دوکاندا و کاسبکارانی نێو شەقامە کرد و گوێی لەگلەیی و کەم و کوڕیی و پێداویستیەکانی گرت.
پاشان لەیارى کۆتایی یاری میللی سینی سینیانێ شەقامەکە ئامادەبوو کە یاریەکە مێژوویەکی کۆنی ھەیە لەوشەقامە و ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزان، ئارەزوومەندانی ئەم یارییە لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە و تا نزیک پارشێو ئەم یارییە ئەنجام دەدەن.
جێگەى باسە، شەقامی تەعجیل یەکێکە لە قەرەباڵغترین و زیندووترین شەقامەکانی هەولێری پایتەخت لەمانگى ڕەمەزان هاوشێوەى شەقامى ئیسکان هیچ کات چۆڵ نابێت و بەردەوام جمەی دێت لە هاووڵاتییان بەتایبەتی گەنج و لاوان.