لەپارکى شانەدەر ناوەندى باڵاى حەیرانبێژانى کوردستان کۆتایی بەکار و چالاکیە هونەریەکانیان هێنا
پێنجشەممە 2022.4.28، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر، لەپارکى شانەدەر ناوەندى باڵاى حەیرانبێژانى کوردستان کۆتایی بەکار و چالاکیە هونەریەکانیان هێنا کە بەبۆنەى مانگى ڕەمەزان و لەشەوانى ئەم مانگەدا بەبەشدارى چەندین حەیرانبێژ و ئەنجامدانى یارى کوردەوارى و کەلەپوورى جیاواز ئەنجامیاندابوو.