کۆتایی بە 16 هەمین فیستیڤاڵی یاری میللی سینی سینیانێ هات

کۆتایی بە 16 هەمین فیستیڤاڵی یاری میللی سینی سینیانێ هات

هەینی 2022.4.29، بەئامادەبوونی د.هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان و هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و ژمارەیەکی تر لەبەرپرسانی دیکە، کۆتایی بە 16 هەمین فیستیڤاڵی یاری میللی سینی سینیانێ لەسەنتەری خانەنشینی هەولێر هێنرا و جامی فیستیڤاڵ و خەڵات بەسەر تیمە براوەکان دابەشکرا.