پارێزگاری هەولێر، بازاڕی سەنتەری شاری بەسەرکردەوە
بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بازاڕ و کاسبکارو دوکاندارن، ئەمشەو هەینی 2022.4.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند، بازاڕی سەنتەری شاری بەسەرکردەوە.
لەبەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگاری هەولێر، لەنزیکەوە لە ڕەوشی بازاڕی کۆڵییەوە و گفتوگۆی لەگەڵ کاسبکار و دوکانداران و هوڵاتیان کرد.