پارێزگاری هەولێر، سەردانی هۆبەی پزیشکی فریاکەوتنی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی هۆبەی پزیشکی فریاکەوتنی کرد

دووشەممە 2022.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بەمەبەسی جەژنە پیرۆزە و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانیان و بەهانەوەچوونی هاوڵاتییان، سەردانی بەشی کردە پزیشکیەکان هۆبەی پزیشکی فریاکەوتنی سەربەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێری کرد.
پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی بەدواداچوونی بۆ کەم و کوڕی و پێداویستیەکانیان کرد، گوێ لەداواو داخوازییەکانیان گرت و تەواوی پاڵپشتی و هاریکاری پارێزگای هەولێری بۆ دووپاتکردنەوە، هەروەها وێڕای پیرۆزبایی جەژن، ستایشی ماندووبوون و شەونخونی سەرجەم پزیشک و کارمەندانی هۆبەی ناوبراوی کرد، کەبەبەردەوامی و 24 کاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتییان دان، بەتایبەتی لەڕۆژانی جەژن.