پارێزگاری هەولێر، سەردانی بازگەی شێراوەی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بازگەی شێراوەی کرد

سێشەممە 2022.5.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری هەولێر، سەردانی بازگەی شێراوەی دەروازەی شاری هەولێری کرد و لەلایەن رائید سەلام ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بازگەکانی هەولێر و ئەفسەران بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
لەسەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەر و کارمەند و ئەفسەرانی بازگەکان كرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، هەروەها تەئکیدی لەوەکردەوە بازگەکان نیشاندەری سیمای جوانی شارەکەمانە لەمیوان دۆستی و خۆشەویستی، بۆیە تادەتوانن لە پێشوازیکردنی میوانان و هاوڵاتییان و گەشتیاران ڕووگەش و سینگفراوانە مامەڵە بکەن و ڕێز لەهەموو هاوڵاتییان و گەشتیاران و ئەوخەڵکانە بگرن کە دێنە نێو هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئەرکی ئێوە خزمەتێکی گەورەیە بەنیشتیمان و شارەکەمان.