کۆنفرانسی زانستی پزیشکانی ددان بەڕێوەچوو
پێنجشەممە 2022.5.5، بەئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان و زانا مەلاخالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و سەرۆک و ئەندامانی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان، کۆنفرانسی زانستی پزیشکانی ددان بەڕێوەچوو.
لەوکۆنفرانسەدا کەبەبەشداری دەیان پزیشکی ددان بەڕێوەچو جگە لەکردنەوەی پێشانگایەک بۆ نمایشکردنی نوێترین تەکنەلۆژیا و بەرهەمی پزیشکی ددان، چەندین وتار پێشکەشکران و دواتر لەلایەن پارێزگاری هەولێر و ئامادەبووان ڕێز لەژمارەیەک لە پزیشکانی ددان گیرا.