لەهەولێر، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی یاسایی و کارگێرییەکان بەڕێوەچوو
شەممە 2022.5.7، بەئامادەبوونی د.هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئالان حمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێدخۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و قوتابینان، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی نۆڵج بۆ توێژینەوەی یاسایی و کارگێرییەکان بەڕێوەچوو.
لەکۆنفرانسەدا کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێ، جگە لەپێشکەشکردنی چەندین وتار و توێژینەوە، قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بە قسەکەرانی کۆنفرانسەکە.