پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەر و ئەفسەر و پلەدارانی بازگەکانی دەروازەی هەولێر کۆبۆوە
شەممە 2022.5.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، لەگەڵ موقەدەم سەلام ئیبراهیم، بەڕێوبەری بازگەکان و ئەفسەر و پلەدارانی بازگەکانی هەولێر کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانی بازگەکان لەبەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و پێشوازیکردنییان لەگەشتیاران و هاوڵاتییان، تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و گرنگی بازگەکان، هەروەها ئاماژەی بەوەدا نیشاندانی سیمای جوان و سەردەمیانەی هەولێر لە میوانداری و میوان دۆستیدا لە بازگەکان بەلای ئێمەوە گرنگە، بۆیە تابۆتان دەکرێت لەپێشوازیکردنی میوان و هاوڵاتییان ڕێز لەهەموو ئەوخەڵکانە بگرن کەسەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن.