پارێزگاری هه‌ولێر، سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا کرد

پارێزگاری هه‌ولێر، سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا کرد

پێنجشەممە 2022.5.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى شاندى پارێزگاى هەولێر، سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا کرد و لەلایەن بەیان سامى عەبدولڕەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەگەرمى پیشوازیان لێکرا.
لەدیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، ستایشى رۆڵى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا کرد لەپەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئەمریکا و گەیاندنى پرسەکانى تایبەت بە هەرێمى کوردستان و هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانى پشتگیرى بۆ هێزى پێشمەرگەى کوردستان بەتایبەتى لە شەڕى بەرەنگاربوونەوەى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش و دروستکردنى پردى پەیوەندى لەنێوان بەرپرسانى حکومى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمى کوردستان.