پارێزگارى هەولێر، لەگەڵ لیژنەى باڵاى ئامادەکاریی و پێشوازیکردن لەزیارەتکاران کۆبۆوە
دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.9.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، لەگەڵ لیژنەى باڵاى ئامادەکارى و پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێران کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، دواى گفتوگۆکردن لەبارەى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى لیژەى ئامادەکاریی و پێشوازیکردن لەزیارەتکارانى ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق، تیشک خرایەسەر چارەسەرکردنى سەرجەم ئەو کێشە و کەم و کوڕیانەى هەن.
لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، لەلایەن لیژنەى ناوبراو بەوردى تەواوى ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەى زیارەتکاران بۆ وڵات و خاک و زێدى خۆیان خرایەڕوو، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ گەڕانەوەى زیارەتکاران لەخاڵى داخڵ بوونیان تاکو دواخاڵى سنوورى هەرێمى کوردستان، هەموو خزمەتگوزاریى و پێویستیەک فەرهەم بکرێت.