لەژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی وەرزشی خەڵاتکران
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی ئەیلوولی 2022، لەژێرچاودێری و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی وەرزشوانان، بەبۆنەی (61)مین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول مەراسیمێکی خەڵاتکردنی بۆ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی شاری هەولێری سازکرد.
لەمەراسیمەکەدا کە هەریەک لە قائیمقامی ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیر و هونەری هەولێر و سەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەوەرزشوان و وەرزش دۆستان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر بەشێک لە خەڵاتەکانی بەسەر ڕۆژنامەنووسان دابەشکرا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.