هەولێر.. بەگوژمەی زیاتر لە 7 ملیار دینار دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ و شەقامێکی 60مەتری 8ی حەسارۆكان کرا
دوا بەدوای بەڵێنی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە خاوەنزەوییەكانی کەرتی 8ی حەسارۆكان، بە گوژمەی 7 ملیار و 500 ملیۆن دینار، بە سەرپەرشتیی ئەندازیار و ڕووپێوان و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، دەست بە پڕۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 60مەتری و ئاوەڕۆ بۆ كەرتی 8ی حەسارۆكان كرا.