ھەولێر... پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەرۆی سندووقی لەسەر شەقامی 30 مەتریی جێبەجێ دەكرێت

ھەولێر...  پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەرۆی سندووقی لەسەر شەقامی 30 مەتریی جێبەجێ دەكرێت



بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی 30 مەتری و کەمکردنەوەی گوشار لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە و ڕێگریكردن لەدروستبوونی لافاو، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەرۆی سندووقی لەسەر شەقامی 30 مەتریی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

درێژی پرۆژەكە (1200)مەترە و لە شەقامی 30 مەتری لە نزیك باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەست پێ دەکات تا شەقامی 60 مەتری نزیك سایلۆ لە شاری هەولێر.