لەسەر فەرمانى پارێزگاری هەولێر، گەلەری میدیا نۆژەندەکرێتەوە
لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەسەر بودجەى پارێزگا، دەستکرا بەنۆژەنکردنەوەى بەشی یەکەمی گەلەری میدیاى سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری هەولێر، لەئایندەیەکی نزیکدا گەلەرەکە بە دیزاینێکی نوێ و سەردەمیانە دەکەوێتەوە خزمەت تابلۆکانى هونەرمەندان.