تەرمی كه‌ سایه‌تی دیارى فەیلى و تێکۆشەری دێرینى گەلەکەمان یه‌دوڵڵا فه‌یلی، لە شاری هه‌ولێر بەخاک سپێردرا

تەرمی كه‌ سایه‌تی دیارى فەیلى و تێکۆشەری دێرینى گەلەکەمان یه‌دوڵڵا فه‌یلی،  لە شاری هه‌ولێر بەخاک سپێردرا



ئەمڕۆ سێشەممە 2022.9.20، بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانى، بەرپرسى لقى2ى پارتى و ئاکۆ چاوشین، بەرپرسى دەستەیی ڕێکخراوە جەماوەرى و پیشەییەکانى پارتى و دیاری حوسێن، ئەندامى ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی لە كەركووك _ گەرمیان و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندامان و کادیران و کەسوکار و خانەوادەکەی، لەمەراسیمێکی شایستەدا تەرمی یه‌دوڵڵا فه‌یلی، کەسایەتى دیارى فەیلى و تێکۆشەرى دێرینى گەلەکەمان و ئەندامى پێشووى سەرکردایەتى پارتى و سکرتێرى پێشووتری یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان و وەزیرى هەرێم لەکابینەى چوارەم لەشارى هەولێڕ بەخاک سپێردرا.