لەچوارچێوەى هەڵمەتی گشتگیرى خاوێنکردنەوەی تەواوی مەنهۆلەکان،

لەچوارچێوەى هەڵمەتی گشتگیرى خاوێنکردنەوەی تەواوی مەنهۆلەکان،

بەر لە وەرزی باران بارین، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر بەردەوامن لە خاوێنکردنەوەی تەواوی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان لە شەقامە سەرەکییەکان، شەقامە لاوەکیەکان و ناو بازاڕ و گەرەکەکان.
بەپێی ئەو بەرنامە و پلانەى داڕێژراوە، بەر لە وەرزی باران بارین تەواوی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان خاوێن دەکرێنەوە، هاوکات ئەو شوێنانەشی کە پێویستیان بە ئامێری تایبەت هەیە، بەهەماهەنگی لەلایەن تیمەکانى شارەوانەیەکان، ژینگە پارێزى، بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەرۆکانی هەولێر، چارەسەر دەکرێت.