پارێزگاری هه‌ولێر" هیواخوازین ئه‌م فیكره میانره‌وه‌یی زانایانی كوردستان ته‌عمیم بكرێ"
تاوه‌كو هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه تێگه‌یشتنی هاوبه‌شمان هه‌بێ له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و پاراستنی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان...
له یادی (52)مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان" پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو به یاوه‌ری جێگری پارێزگا‌و یاریده‌ده‌ری پارێزگار‌و شاندێكی باڵای پارێزگا به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردنی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان" سه‌ردانیان كردن و له‌لایه‌ن مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه به گه‌رمی پێشوازی كران...
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌م یاده‌ی له زانایان پیرۆزكردو جه‌ختی كرده‌وه كه یه‌كێتی زانایان له رابردوودا پێشه‌نگی ته‌بایی و ته‌ناهی كۆمه‌ڵگه بوون و هه‌رده‌م به‌رزكه‌ره‌وه‌ی دروشمی چاكه خوازیبوون و له ئێستاشدا هه‌وێنی پاراستنی گیانی ئاینخوازی كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكه‌ری په‌روه‌رده‌یی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌خوازین ...
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر" هیوای خواست ئه‌م فیكره میانره‌وو رۆحه به‌رزه‌ی یه‌كێتی زانایانی كوردستان ته‌عمیم بێته سه‌ر هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه" تاوه‌كو هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه تێگه‌یشتنی هاوبه‌شیان هه‌بێ له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی له هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی قه‌واره‌یی نه‌ته‌وه‌ییمان...