بەگوژمەی زیاتر لە(929 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی قیڕتاوكردنى (31) شهقامى گەڕەكی ژیان دانرا
ئەمڕۆ شەممە 2022.9.24، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لەئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، بەردی بناغەی پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی كۆڵان و ئاوەڕۆی گەڕەكی ژیان لە شاری هەولێر بەگوژمەى 929 ملیۆن و 745 هەزار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 دانرا کەبە شێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێدەکرێت و ماوەی تەواوکردنى پڕۆژەکەش(150) ڕۆژە.
پرۆژەكە یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی شاری هەولێر و گرفتی ئاوەڕۆ لەو شوێنە چارەسەر دەكات و هەروەها بەقیڕتاوکردنى شەقامەناوخۆییەکانى دەبێتە هۆی ئاسانكارییەكی زۆر باش بۆ دانیشتووانی گەڕەكەكە و بە هەزاران ماڵ لێی سوودمەند دەبن.
لەبارەى پڕۆژەکەش پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "بەخۆشحاڵییەوە لەگەڕەکى ژیان کە یەکێک لەگەڕەکە گرنگەکانى شارەکەمان و بە بەردەوامى داواو داخوازى هاوڵاتییانى ئەوبووە کە بەشێک لەو شەقامە ناوخۆییانەى ماون قیرتاو بکرێت، ئەمڕۆ بەردى بناغەى ئەم پڕۆژەیەمان دانا کە بەگوژمەى (929 ملیۆن و 745 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 دەستی پێدەکرێت، کە ئەویش قیڕتاوکردن و دروستکردنی ئاوهڕۆی (31) شهقامى ئەم گەڕەکەیە، ئومێد دەکەین پڕۆژەکە لەماوەى دیاریکراوى خۆیدا زووتریش تەواوبکرێت".
پارێزگارى هەولێر گوتیشى: "لەژێر فەرمان و ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بارەى ئاوڕدانەوە لەو گەڕەک و شوێنانەى کە کەمترین دەست خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، سەرجەم پڕۆژەکان بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لەنێوان شار و دەرەوەى شار جێبەجێ دەکەین، ئامانجان ئەوەیە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بگەێنین بە هەموو ئەو جێگا و شوێن و گەڕەکانەى کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە و کەمترین دەستى خزمەتگوزاریان پێگەیشتووە".
پرۆژەكە بریتییە لە قیرتاوکردنی 31 كۆڵان و شەقامی گەڕەکی ژیان كە بە درێژیی 4480 مەتر و بە ڕووبەری 33770 م قیڕتاوكردن لەگەڵ دروستکردنی ئاوەڕۆ بە درێژیی 2600مەتر.