پارێزگاری هه‌ولێر: ئاستی یاریزانانی له‌شجوانی كوردستان و یاریزانانی له‌شجوانی هه‌ولێری به به‌رزی نرخاند
پارێزگاری هه‌ولێر: ئاستی یاریزانانی له‌شجوانی كوردستان و یاریزانانی له‌شجوانی هه‌ولێری به به‌رزی نرخاند
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ـی ئه‌یلوولی 2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگادا پێشوازی له ژماره‌یه‌ك پاڵه‌وانی له‌شجوانی كورد كرد، كه له دواین پاڵه‌وانێتی ئاسیا بۆ له‌شجوانی له پاڵ هه‌ڵبژارده‌یی عێراق ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ستهێنابوو.
وه‌رزشوانه‌كان به یاوه‌ری پاڵه‌وانانی ئاسیا و جیهان (ئه‌حمه‌د رامبۆ و سه‌ردار ئیسماعیل)، سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد.
سه‌ره‌تا پاڵه‌وانی جیهان سه‌ردار ئیسماعیل به‌ناوی وه‌رزشوانه‌كانه‌وه سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد، كه به‌رده‌وام هه‌م وه‌ك پارێزگار، هه‌م وه‌ك وه‌رزشوانێك، به‌پیر داخوازییه‌كانیان هاتووه و ئاماده‌ی چالاكییه‌كانیان بووه.
ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، كه وه‌رزشوانانی كورد له‌ساڵی 2004ـه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ له‌شجوانی به‌شداری پاڵه‌وانێتی ئاسیایان كردووه و ئه‌نجامی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر ئاستی یاریزانانی له‌شجوانی كوردستان و یاریزانانی له‌شجوانی هه‌ولێری به به‌رزی نرخاند و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه یاریزانانی تاك له كوردستان و هه‌ولێریش ئه‌نجامی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه ئه‌وانیش به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیانی ده‌زانن كه پاڵپشتی له‌و یاریزانانه بكه‌ن" كه له بواره وه‌رزشییه هه‌مه‌جۆره‌كان له‌سه‌ر ئاستی تاك خۆیان سه‌لماندووه و پێگه‌یه‌كی پڕشنگداریان به وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر به‌خشیووه" یاریزانانی له‌شجوانی كوردستان و هه‌ولێریش نمونه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گرن له‌و سه‌ركه‌وتنانه .
له كۆتایشدا پارێزگاری هه‌ولێر بڕوانامه‌ی سوپاس و پێ‌زانین، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێشكه‌ش به یاریزانه‌كان كرد.