ڕێکخستنەوەی بازاڕ و شەقامەکانی هەولێری پایتەخت بەردەوامی دەبێت

ڕێکخستنەوەی بازاڕ و شەقامەکانی هەولێری پایتەخت بەردەوامی دەبێت


ڕێکخستنەوە و هەڵگرتنی زێدەڕۆییەکان لە سنوری سەرجەم شارەوانییەکانی هەولێربەردەوامی هەیە و تیمەکان بەردەوامن لە لادانی زێدەڕۆییەکان و ڕێکخستنەوەی شەقام و بازاڕەکانی شار.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەڕێگەی تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی یەک بەهاوکاری پۆلیسی شارەوانی و تیمەکانی هۆبەی لادانی زێدەرۆییەکان هەڵسان بە رێکخستنەوەی شەقامەکانی سینەما حمراء و شەقامی ماست فرۆشان، شەقامی ئەسواق سیروان، بازاری شێخ ئەڵلا و دووبارە رێکخستنەوەی شەقامەکان.
شایەنی باسە لادانی سەرپێچییەکان بە ئامانجی خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری هەولێر و ڕێگری کردنە لە بەکارهێنانی موڵکی گشتی بۆ کاری تایبەت.